هەولێر : ZNA یەکەم: جەرجیر، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکەی گرنگی پۆتاسیۆمە یاتمەتی باشترکردنی بیرکردنەوە و مێشک دەدات و بیرگە چالاک دەکات، جگەلەوەش بەهۆی کەمی کالۆرییەکەوە کاریگەری دەبێت لەسەر سووتانی چەوری
. دووەم: کەلەرم، جگە لەوەی سەرچاوەی باشی بێتا کرۆتینە و وەک دژە ئۆکسان کاردەکات و یارمەتی نەهێشتنی هەوکردنی جومگەکان دەدات، سودێکی گرنگیشی هەیە لە بەهێزکردنی بیرگە بەهۆی زۆری ڤیتامین K وە تێیدا
. سێیەم: خاس، گرنگییەکی زۆری هەیە لە دابینکردنی تەواوی پێکهاتە خۆراکییەکان بۆ جەستە و کەمکردنەەوەی ئازار لە جەستەدا، جگە لەوەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر سووتانی چەوری
. چوارەم: سپێناغ، ڕێژەیەکەی یەکجار زۆری تێدایە لە هەر یەک لە پۆتاسیۆم و فۆسفۆر و کلۆر و کالسیۆم و ئاسن، بەوهۆیەشەوە بە یەکێک لەو سەوزەواتانە هەژمار دەکرێت کە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر سوتانی چەوری و دابەزاندنی کێشی جەستە
. پێنجەم: مەعدەنوس، ڕێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایە، یارمەتی پاراستنی جەستە دەدات لە ژەهرەکان، وەک دژە ڤایرۆس و بەکتریا کاردەکات، بەشداری دەکات لە دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری کەڵەکەبوو لە جەستەدا.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |