ZNA : هەولێر چەند رێگایەک بۆ پاراستنی جومگەکان لە سەرمای زستان بۆ ئەو کەسانەی کە توشی داخورانی جومگەکان بوون: 1- بە پۆشاکی گونجاوی زستانە و گەرم خۆت داپۆشە جلو بەرگی زیاتر لەبەربکە
. 2- ھەوڵ بە ڕۆژانە ئاوزۆر بخۆیتەوە ، چونکە ووشکبون هۆکارە بۆ رەقبونی جومگە و ئازاری زیاتر
. 3- کێشت دابەزێنە ئەگەر کێشت زۆرە چونکە قەلەوی هۆکارە بۆ تێکچوون و ئازاری زیاتری جومگەکان
. 4- رۆژانە وەرزشی سووک ئەنجام بدە
. 5- بە ئاوی گەرم خۆت بشۆ یان لە ئاوی گەرمدا مەلەوانی بکە
. 6- حەبی ڤیتامین دی(vitamin D3) وەربگرە
. 7- جومگەکانت بپارێزە بە بەستنەوەیان. بۆ بەساڵاچوان وا باشترە لە کاتی پێویست گۆچان بە دەست بگرن
. 8- تەواوکەری خۆراکی وەربگرە بە تایبەتی ئەوانەی ماددەی (گلۆکۆزامین)و (مس) یان تێدایە
. 9- ئەو خواردنانە بخۆ کە چەوری ماسیان(omega 3) تێدایە
. 10- دەرمانی ئازار شکێن وەربگرە لەکاتی ئازاری زۆر
. 11- دەتوانیت دەرزی جەلاتینی بۆ جومگەکانت بە کار بێھێنی لەکاتی پێویست دا.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |