English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
2023-03-07 [05:44 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، کە بڕیارە هەفتەى داهاتوو شاندى هەرێمى کوردستان بچێتەوه‌ بەغدا و رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و گازیش لەگەڵ خۆى ببات.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: شاندى تایبەتى دانوستاندنکارى هەرێمى کوردستان هەفتەى داهاتوو دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکوومەتى عێراق لەسەر چەند پرسێک کە پێشووتر گفتوگۆیان لەسەر کردبوو بەتایبەت بابەتى یاسای نەوت و گاز.

ھەروەھا فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ ئەو مەبەستە شاندەکەى هەرێمى کوردستان رەشنووسی پڕۆژە یاسای نەوت و گاز دەهێنێت و لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق گفتوگۆى لەسەر دەکەین و دواى ڕێککەوتن لەسەرى و تێکهەڵکێشکردنى لەگەڵ ڕا و پێشنیار و یاسای نەوتى ئەوان، دەیکەینە پڕۆژە یاسایەک و بەمەبەستى گفتوگۆکردن و پەسندکردن دەینێرینە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad