ZNA – هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت لەسەر پرسی ئەتۆمی پێداگری لەسەر دیپلۆماسی و گفتوگۆكردن دەكەن.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێشەممە ٧ی ئازار رایگەیاند بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە كۆبەندییەك بۆ ئەوەی گفتوگۆكانی ڤیەننا دەست پێبكەنەوە.
عەبدوڵڵاھیان دەڵێت، لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران لەھەوڵەكانمان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و مێزی گفتوگۆكان بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی جێ ناھێڵن.
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |