ZNA – هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئافرەتانی بوێر بە خۆپیشاندەرانی ئافرەتی ئێران دەبەخشێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویشیکردەوە، کچان و ئافرەتان لە قوتابخانە و شوێنە گشتییەکانی ئێران دەستیان بە نارەزایەتی و خۆپیشاندان کردووە و دواتر پیاوانیش هاتونەتە پاڵیان.
باسی لەوەشکردووە، سەرباری ئەوەی دەسەڵاتداران بە توندی رووبەڕوویان بوونەتەوە، بەڵام ئافرەتان و کچانی ئێرانی بەردەوامبوون لە خۆپیشاندانەکانیان.
خەڵاتی ئافرەتانی بوێر ئەمساڵ لەرۆژی جیهانی ئافرەتان دەدرێت بە 11 ژنی چالاک و خاوەن کاریگەری لەسەرانسەری جیهان.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |