هەولێر : ZNA مارگرێتا کۆرۆلیۆڤا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی رووسیی دەڵێت؛ ئەوانەی بەدەست هەوکردنی گیرفانی ڕیخۆڵە ئەستورە (Diverticulitis)وە دەناڵێنن، دەبێت لە خواردنی باینجان دووربکەونەوە
. ئەو پزیشکە روسییە بە پێگەی "Moscow 24"ی وتووە: ئەوکەسانەش کە بەدەست نەخۆشییەکانی بەرگریی جەستەوە دەناڵێنن، ئەوە جگە لە تووشبووان بە نەخۆشیی هەوکردنی غودەی دەرەقی، هەروەها نەخۆشیی جومگەکان و ڕیخۆڵەکان باشترە خواردنی باینجان کەمبکەنەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی تووشی هەستیاریی یان هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە دەبن، پێویستە بە تەواوی خۆیان لە خواردنی پاقلە بەدوور بگرن
. بەوتەی کۆرۆلیۆڤا ئەو ماددانەی لەناو باینجاندا هەیە هۆکاری سەختکردنی پڕۆسەی هەوکردنەکانە، لەحاڵەتی هەوکردن و گەورەبوونی کونیلەکانی کۆڵۆن Diverticulitis رەنگە دەنکۆڵەکانی باینجان بچێتە ناو ناوچەی ریخۆڵە تووشبووەکان و حاڵەتەکە خراپتر بکات.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |