ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەنفیکا ڕووبەڕووی کلۆب بروچ بویەوە.
بەنفیکا توانی یاریەکە بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کلۆب بروچ بباتەوە.
گۆڵەکانی یانە پورتوگالیەکە هەریەکە لە یاریزانان رافا سیلڤا، گونچالۆ ڕامۆس دوو گۆڵ، جواو ماریۆ و داڤید نێریس تۆماریانکرد،
تاکە گۆڵی کلۆب بروچیش یاریزان بیورون مایێر لە خولەکی 88دا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، بەنفیکا وەک یەکەم یانە بەئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو و کلۆب بروچیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |