English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لقێکی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کورستان لە قۆناغی کۆتاییدایە
2023-03-08 [07:33 AM]

ZNA-هەولێر


ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لە وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد، کە بە سەرۆکایەتیی جۆن کریستۆڤەر کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای بانکی نێودەوڵەتی و وەفدێکی هاوڕێی هاتبوون.

وەزیری دارایی کورتەیەکی لە سەر کار و چالاکییەکانی وەزارەت لە بواری بەدیجیتاڵیکردنی سیستەمی بانکەکان و دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران بەشێوەی ئەلیکترۆنی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی خەرجی بە شێوازی ئۆنلاین و زیادکردنی شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین پێشکەش کرد.

وەفدی میوان ستایشی هەنگاوەکانی وەزارەتی داراییان لە بواری شەفافییەت و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کرد داوایان کرد پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لە گەڵ وەزارەتی دارایی بە مەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی و دارایی و بەرزکردنەوەی توانای ستاف و کارمەندەکانی وەزارەت هەبێت.

وەزیری دارایی ڕایگەیاند: "هەنگاوەکانی دروستکردنی بانکی نیشتیمان وەک لقێکی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کورستان لە قۆناغی کۆتاییدایە و بە کردنەوەی ئەو بانکە، سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان قۆناغێکی باش دەچێتە پێشەوە".

ئامادەییی ستافی وەزارەت و هەموو بەڕێوبەرایەتییەکانی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ ستافی بانکی نێودەوڵەتی بۆ کاری پێکەوەیی و زیادبوونی شەفافیەت و بەرەوپێشبردنی سیستەمی و بانکی و دارایی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad