هەولێر - ZNA ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەچنە بەریتانیاوە دەستگیریان دەکەن و دیپۆرتیان دەکەنەوە.
سەبارەت بە کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیا، ریشی سوناک دەڵێت" ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دێنە بەریتانیاوە دەستگیریان دەکەین و لەماوەی چەند هەفتەیەکدا دیپۆرتیان دەکەینەوە یان بۆ وڵاتانی خۆیان ئەگەر پارێزراو بوو یان بۆ وڵاتی سێیەم وەک رووەندا".
لەبارەی ناردنی کۆچبەران بۆ رووەندا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی "کاتێک دەیاننێرن بۆ رووەندا، هەرگیز مافی ئەوەی نابێت جارێکی دیکە بێتەوە بەریتانیا".
ریشی سوناک ئەوەشی خستەڕوو، کە هەرکەس بە نایاسایی بچێتە بەریتانیاوە ناتوانێت داوای مافی پەنابەری بکات و ناتوانێت سوود لە خزمەتگوزاری پارێزراوی مۆدێرنی بەریتانیا ببینێت.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |