|
ZNA-هەولێر کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 8 – 03 - 2023
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لە زۆربەى کاتەکان ، باران بارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆە لەم ناوچانە دەبارێت , پارێزگاى سلیمانى ناوچە شاخاویەکانى و سەنتەرى پارێزگ, پارێزگاى هەڵەبجە , ئیدارەى گەرمیان , بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک , ئاستى دابارین لە شەودا دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران . ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە لە کاتى دابار ین بەتایبەت لە درەنگانی شەودا , هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ئەگەرى تەزرە بارین ., کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەربەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی دەبێت . پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرێکی کەم لە نمە باران .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (1-3 ) پلە .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 - 25) کم/ک.
ئاراستەی با / باشور ی خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8-9 ) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 09 – 03 - 2023
کەش/لەکاتەکانی بەیانی زوودا کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی روو لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کرکوک و هەڵەبجە دەکات بەردەوامی دەبێت باران بارینی بەلێزمە هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت , لەگەڵ نمە بارانی کەم لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر . لەدوای نیوەرۆ باران بارین کۆتای دێت ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (2-3) پلە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت ( 10 - 20) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان (8– 10) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 8- 3 - 2023
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |