English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا
2023-03-08 [09:51 AM]

هەولێر - ZNA


ەمڕۆ چوارشەممە 8/3/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە هەولێر کۆبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

لەسەرەتای کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ بە دیداری یەکتر گەیشتین و ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد، من لە سەرەتاوە دەمەوێت لە دڵەوە سوپاستان بکەم، لە بەرامبەر کۆمەک و هاوکاریتان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا، یەکێک لەو دراوسێیانەی لە بارودۆخێکی ئەمنی تونددا هاوکاری تورکیای کرد لەسەر ئاستی جیهان هەرێمی کوردستان بوو، ئەمەش دەنگدانەوەی هەبوو. هەروەها نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە کە لە ترسی داعش رایانکردووە لێرە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین، هاوکات سەدان هەزار هاووڵاتی سووری بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان زێدی خۆیان جێهێشتووە ئێرە بووەتە پەناگەیان، بۆ ئەم کارە گەورە رێز و پێزانینی زۆرمان بۆ ئێوە هەیە".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، گوتیشی: "لە ساڵی 2014ـەوە ئێمە نزیکەی 800 ملیۆن یۆرۆمان لە ئەڵمانیاوە بۆ ئێرە تەرخان کردووە، دەمانەوێت رۆڵی خۆمان لە هەرێمی کوردستان درێژە پێبدەین.

راشیگەیاند: "بەشێک لەو کەسانەی هەرێمی کوردستان بووەتە پەناگەیان خەڵکی ئێزدین، بیستمان کە کەمپی ئاوارەکان دادەخرێن، بە بڕوای ئێمە دەبێ ئەوە بە پلانێکی ورد جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ژن و منداڵان ئاوارە نەبن و لە شوێنێکی نائارام دا ژیان بەسەر نەبەن. ماوەیەک لەمەوبەریش تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان بە جینۆساید ناساند".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە سوپاستان دەکەم بۆ بە جینۆسایدناساندی ئێزدییەکان، کە بێگوومان ئەمە هاوکارییەکی زۆر بوو لە ناساندی ئەو تاوانەی دەرحەق بە خوشک و برا ئێزدییەکانمان کرا. هیوادارم وڵاتانی دیکەی جیهانیش چاو لە ئەڵمانیا بکەن، بۆ ئەوەی نەک تەنیا بەجینۆسایدناسندنی ئەم کۆمەڵکوژییە بکرێت، بەڵکو بۆ ئەوەی لە ئاوەدانکردنەوە و هاوکاریکردنی شنگال و خوشک و برا ئێزدییەکان بەشداری بکەن".
مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەشدا: "کە ئەڵمانیا یارمەتییەکی زۆری هەرێمی کوردستانی دا لە تێكشکاندنی تیرۆریستانی داعش.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، پتەوکردنی دیموکراسیەت و جێبەجێکردنی یاسا و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم بووە بە هەموو جۆرەکانییەوە.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad