English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی پارتی: پێمان باشه‌ لێگه‌ڕێین پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار لەسەر چۆنێتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بدەن
2023-03-08 [11:53 AM]

ZNA_ هەولێر


مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێمان باشه‌ لێگه‌ڕێین پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن به‌ چ شێوازێك به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.

مەحمود محەمەد باسی لەوەشکرد، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا پێویستمان به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی هه‌یه‌ و دووپاتیده‌كاته‌وه‌ وه‌كو پارتی پشتیوانی له‌ خوشك و برا ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ن ببنه‌ خاوه‌نی كورسی كۆتا له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا.

مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی پێشوو بوو، کە بۆئەوەش پێویست بوو راوێژ بە مەکتەب سیاسی هەردوولا بکرێتەوە.

گوتەبێژی پارتی تیشکی خستە سەر پرسی پێکهاتەکان، بەهۆی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا زۆر گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، بەمەبەستی دیاریکردنی شێوازی بەشداریکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن.

مەحمود محەمەد رایگەیاند، ئێمە دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکەمان راسپارد، ئەو بابەتە لێگەڕێن بۆ خودی پێکهاتەکان، تا خۆیان بڕیار بدەن بە چ شێوازێک بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بۆئەوەی ئێمە نەبینە بڕیاردەر بۆ چۆنێتی بەشداریکردنی ئەوان





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad