ZNA_ هەولێر
بەمەبەستی پاڵپشتی نووسەرانی کورد و بایەخدان بە چەند بابەتێک بۆ چیرۆکنووسانی ئەدەبی منداڵان و خوێنەرانی ئازیز ، وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت کە ئەو نووسەرە بەڕێزانەی چیرۆکی منداڵانیان هەیە لە پرۆژەکانیان بە نووسینی چیرۆک بەشداربن و بە بابەتەکانیان دەوڵەمەندمان بکەن، بوارەکانیش بەگوێرەی ئەو تەمەنانە بێت.
- چیرۆکی منداڵانی تەمەن ٥ - ۷ ساڵ.
-چیرۆکی منداڵانی تەمەن ۷ - ۹ ساڵ.
- چیرۆکی منداڵانی تەمەن ۹- ۱۲ ساڵ بێت.
تێبنی : ئەم بەرهەمانەش دەکرێت نووسینی نووسەرەکە خۆی بێ یان لە زمانێکی ترەوە وەرگێڕراو بێ بەمەرجێ چیرۆکەکە بە سروشتی دەروونی منداڵانی کورد ئاشنا بێ.
ئەم دەستپێشخەرییە لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە:⬇️
partook@planmoekrg.com
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۷ی۳ی۲۰۲۳
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |