English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر شاخەوان عبداللە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی فیدرال سەردانی بارەگای لقی ٦ دەکات
2023-03-08 [01:10 AM]

ZNA_ هەولێر



هەڤاڵان بەهجەت مەسیفی و سروە بەرزنجی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لق و کارکەر تۆڤی ئەندامی لق پێشوازیان لە دکتۆر شاخەوان عبداللە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ کرد کە بە یاوەری شاندێکی باڵیۆزخانەی عیراقی فیدڕاڵ لە ئەڵمانیا سەردانی بارەگای لقیان کرد.
لە دیدارێکدا تیشك خرایە سەر دوایین پێشهاتە سیاسیەکان لە عیراقی فیدڕاڵ و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕۆلی پەرلەمان لە هێورکردنەوەی گرژیەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان. 
جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کەوا پێویستە کورد تەواوی مافە دەستوریەکانی وەدەست بێنێت و پارتیشمان هەموو بارەگاکانی خۆی لە کەرکوك و شوێنەکانی تر بکاتەوە و ئازادانە کاری خۆی بکات. هەروەها ڕۆڵی بەڕێز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی فیدڕاڵ لە بەرگریکردن لە مافەکانی کوردستان بەرز نرخێندران.
هاوکات باس لە ڕەوشی کوردستانیانی دانیشتووی ئەڵمانیا کرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە ئاسانکاری زیاتریان پێشکەش بکرێت لە کاتی سەردانیکردنی کونسوڵخانەکانی عیراقی فیدڕاڵ لە ئەڵمانیا.  
پاشان دیاری لقی٦ لەلایەن هەڤاڵ بەهجەت مەسیفی بەرپرسی پەیوەندیەکانی لق پێشکەش بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی فیدڕاڵ کرا، بەڕێزیشیان دیاری پەرلەمانی عێراقی وەك ڕێز لێنان بۆ خەبات و تێکۆشانی لقی ٦ ی ئەوروپا پێشکەشکرد. 
شایانی باسە هەڤاڵان لەتیف خۆشناو بەرپرسی ڕێکخراوی بەرلین و مجید حاجی درباس کارگێڕی لێژنەی ناوچەی لایبزیک لە ئەلمانیا بەشداریان لە پێشوازی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کرد.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad