English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ددان
2023-03-08 [01:17 AM]

ZNA : هەولێر


چەندین هۆکاری جیاواز هەیە بۆ دروستبونی ئازاری ددان لەوانەش هەستیاری و کلۆربون یاخود هەوکردنی پوك، چەند رێگایەكيش هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو ئازارە بکرێت لە ماڵەوە، لەو رێگایانەش: 

خوێواوک (غەڕغەڕەى خوێ): 
بەکارهێنانی خوێواوك بۆ غەڕ غەڕەکردنی دەم و ددان لەکاتی ئازاردا، لەوانەیە یارمەتیدەربێ بۆ لابردنی ئەو خواردنەوەی لەسەر ددانەکان یاخود لە نێوانیاندا گیری خواردوە و بەمەش ئازاری ددان ئێشە کەم دەبێتەوە. 

سەهۆڵ یاخود جێڵی سارد: 
لەکاتی بوونی هەر ئازار لە جەستەدا جێڵی سارد و سەهۆڵ یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات. لەوانەشە بۆ ددان هەمان شت بێت بەجۆرێك گرژی لەو ناوچەیەدا ناهێڵێت و رێگری دەکات لە ئاوسان هەوکردن. 

کیسی چای نەعنا :
کیسی چای نەعنا بۆ ماوەیەك جێبهێڵە تاوەکو سارددەبێتەوە و دواتر لەسەر شوێنی ئازارەکەی دابنێ و پشویەك بە ددانەکە دەدات و فێنکی دەکاتەوە. 

سیر
لە رابردوو ئێستاشدا سیر وەکو دژە میکرۆبێك بەکارهاتووە و بەهەمان شێوە بۆ ددانیش بەکتریا لەناودەبات کە دەبێتە کەمکردنەوەی ئازارەکەی.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad