English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەریتانیا بە یارمەتیی رۆبۆتێک نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ ئەنجامدەدرێت
2023-03-08 [02:18 AM]

ZNA : هەولێر


لە نەخۆشخانەیەکی ئینگلاند رۆبۆتێک بۆ نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ دروستکراوە و پزیشکان لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا پشتی پێدەبەستن و دەڵێن، وردیی زیاتر و کوالێتی باشتر بە نەشتەرگەرییەکە دەبەخشێت، بەمەش چارەخوازان زوو چاک دەبنەوە.

 

لە نەخۆشخانەی واڵسەر مانۆر لە ئینگلاند یەکەمجارە پزیشکان رۆبۆتێک دەبەنە ژووری نەشتەرگەری تاوەکو یارمەتیدەربێت لە نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ، هاوکات رۆبۆتەکە بەشێوەی سێ رەهەندی وێنەی ئەژنۆکە پێشاندەدات و سنووری بڕینی ئێسکەکان بۆ پزیشکی نەشتەرگەر دەستنیشاندەکات.

 

دکتۆر تۆماس مۆریس، خاوەنی داهێنانەکەیە و دەڵێت: ''نەخۆشەکان پێویستە کاتێکی زۆر چاوەڕێ بکەن بۆ گۆڕینی ئەژنۆ، ئێمە نزیکەی 18 هەفتە بۆ چاوەڕوانی پێشنیازدەکەین، بەڵام کۆڤید-19 ئێمەی یەک بۆ دوو ساڵ دواخست

 

.'' پزیشکان داهێنانەکە بە رێگەیەکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی ماوەی چاوەڕێکردنی نەخۆش بۆ نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ دادەنێن

 

. فەهد حوسێن، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە نەخۆشخانەکە رایدەگەیێنێت، بەشێوەیەکی ئاسایی ئەمە بۆ کەرتی تایبەت دەکرێت و پێی وایە ئەوە داهاتووی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەیە بۆ هەموو نەخۆشەکان، هەروەها گوتی، ''بەڵگە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ماوەی مانەوەی نەخۆش کەمدەکاتەوە، چونکە خێراتر چاکدەبنەوە، بەمەش دەتوانین ئەوانەی کە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێیان کردووە بیانخەینە ژوورەوە

 

'' بە گوتەی پزیشکان چارەخوازەکان دوای 24 کاژێر دەتوانن بچنەوە ماڵەوە و سوود لە جومگە گۆڕاوەکە وەربگرن کە بە یارمەتیی رۆبۆتێک بۆیان دانراوە.





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad