English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى هونه‌ری سیرامیكى کردەوە
2023-03-08 [05:30 AM]


ئەمرۆ چوارشەممە 2023.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئامادەبوونى ژمارەیەكی دیکە لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، لە گەلەری میدیا، یەکەمین پیشانگای تایبەتی هونه‌ری سیرامیكى هونەرمەند (تەلان دارا بەحری) كردەوە، کە لەلایەن بەشی شێوەكاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولیر بە هاوكاریی گرووپی هاوڕێیانی هونەر ڕێکخرابوو.

لە پیشانگاکەدا کە 20 کارى هونەرى هونەرمەند نمایشکرابوون، پاریزگارى هەولێر، دواى بەسەر کردنەوەى کارە هونەرییەکان، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad