لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 40 مەتری دەستیپێكرد. گوژمەی ئەو پرۆژەیە ٥٤٠ ملیۆن و ٨٢٥ هەزار دینارە كە لەسەر بودجەی تایبەتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابینكراوە و ڕاستەوخۆ لەلایەن شارەوانیی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت. ئەو پرۆژەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ شۆفێران و دانیشتووانی شاری ئاكرێ، وێڕای ئەوە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad