English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا: پرۆژەکانى فراوانکردنى تۆڕى کارەبا و بڕى بەرهەمهاتووى کارەبا بەردەوامن
2023-03-08 [05:42 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژى وەزارەتى کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە پرۆژەکانى فراوانکردنى تۆڕى کارەبا و بڕى بەرهەمهاتووى کارەبا بەردەوامن کە گرنگترینیان کارکردنە لە فراوانکردنى وێستگەکانى خورمەڵە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: کارەکانى وەزارەتى کارەبا بۆ گەیاندنى کارەبا بۆ هاووڵاتییان و سیانەکردنەوە و فراوانکردنى تۆڕى کارەبا بەردەوامە، بەجۆرێک کە ئێستا لە چوار ھەزار و ١٠٠ مێگاوات کارەباى بەرهەمهاتوو نزیک دەبینەوە.

ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە گرنگترین ئەو کارانەى کە ئێستا وەزارەتى کارەبا لە بەردەستیەتى کارکردنە لەسەر زیادکردنی بەرھەمی کارەبا لە وێستگەى کارەباى بازیان و فراوانکردنی وێستگەیەکی دیکەی کارەبا کە بەرھەمەکەی ٢٥٠ مێگاواتە تا کۆتایى ئەمساڵ تەواو دەبێت، هاوکات بڕى ٥٠٠ مێگاواتی دیکە لە تۆڕى کارەباى وێستگەی گازی خۆرمەڵە زیاد دەکرێت و ئەویش بڕیارە ساڵى داهاتوو تەواو بکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad