ZNA- هەولێر
راپۆرتێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ساڵی 2023 دووپاتیكرده‌وه، ئێران له‌ڕێگه‌ی گرووپه میلیشیاكانییه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاووڵاتیانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، تاران تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی روونی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نەناوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، چین و رووسیا له هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر جیهان به‌رده‌وام ده‌بن و په‌ككین هه‌وڵ ده‌دات تواناكانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رز بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، مۆسكۆ له هه‌وڵدان بۆ كاریگه‌ریكردن له هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت و دووپاتیكرده‌وه، چه‌ند ساڵی داهاتوو بۆ رووسیا و چین سه‌رده‌مێكی هه‌ستیار ده‌بێت.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |