ZNA- هەولێر
فەیسەل بن فەرحان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە لەندەن بە پەیامنێرانی راگەیاند ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێکی دڵخواز و نموونەیی نییە و پێویستە لەم رێککەوتنەدا نیگەرانییەکانی وڵاتانی ناوچەکەش لەبەرچاو بگیرێ.
بن فەرحان ڕاشیگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دانوستان و گفتوگۆ بکات.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاسۆشەیتێدپرێس لەسەر زاری پێنج بەرپرسی عێراقی ڕایگەیاندبوو دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بە هۆی ئەوەی ئێران سعوودیە بە هاندەری خۆپێشاندانەکانی ئەم وڵاتە دەزانێت، گەیشتوونەتە بنبەست.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |