ZNA – هەولێر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە بەغدا نیشانەی بەردەوام بوونی سیاسەتی پشتیوانیی ئاڵمانیا لە گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئیرانە.
ناسر کەنعانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە لێدوانەکانی ئانالینا بائێربوک، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا گرت کە لە سەردانیدا بۆ بەغدا گوکۆماری ئیسلامیی ئیرانی بە پێشێلکردنی سەرەوەریی عێراق تۆمەتبار کردبوو.
بە گوی کەنعانی ئێران ڕۆڵێکی سەرەکیی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و ڕێزگرتن لە سەروەریی سیاسیی ئەم وڵاتە هەبووە بەم حاڵەش بەرشێک لەو گرووپە چەکدارانەی دژی ئێرانن لە عیراق نشتەجێن و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەم گرووپانەش لە ئاڵمانیا دەژین.
کەنعانی جەختیشی کردەوە ئاڵمانیا دەبێ بە هۆی ئەو هەڵوێستانەی لە ڕابردوودا لە دژی ئێران و عێراق هەیبووە و بە تایبەت بە هۆی دانی چەکی کیمیایی بە عێراق داوای لێبوردن لە هەردوو گەلی ئێران و عێراق بکات.
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |