ZNA – هەولێر
بە بۆنەی هەشتی مارسەوە یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی خستە سەر گەورەترین بەندیخانەی ژنان لە ئێران.
یەکێتیی ئەورووپا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنەوە، کۆمەڵێک گەمارۆی خستە سەر ئەو کەس و دامەزراوانەی لە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و توندوتیژی دژ بە ژنان دەستیان هەبووە و یەک لەو دامەزراوانەش بەندیخانەی قەرچەکی ئێرانە کە گەورەترین بەندیخانەی ژنان لەم وڵاتەیە.
یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاندووە بەندیخانەی قەرچەک بە هۆی پێشێلکردنی مافی ژنان، توندوتیژیی سێکسی بەرانبەر بە ژنان لە لایەن پاسەوانەکانەوە و هەروەها هەڕەشەی دەستدرێژی لە ژنان بۆ وەرگرتنی دانپێدانان، ناوی خراوەتە لیستەی گەمارۆکانەوە.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |