ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.3.9، بەئامادەبووی ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و لقمان سعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و بەڕێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکان، قوتابخانەى هەولێرى نموونەى، بەبۆنەى ڕۆژى جلى کوردى و یادەکانى ئازار و نەورۆز فیستیڤاڵێکی هونەری و فۆلکلۆری رێکخست.
لە فیستیڤاڵەکەدا کە چەندین چالاکى جۆراو جۆرى هونەرى و فۆلکلۆری لەلایەن قوتابیان و مامۆستایانى قوتابختنەکە پێشکەش کران، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانەکە هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان خواست.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |