ZNA : هەولێر گرێی مێشک بریتییە لە گەشەکردنێکی نا ئاسایی خانەکانی مێشک، چەند جۆرێکی هەیە و دەکرێت لە ناوچەی جیاوازی مێشکدا دروست ببن، هەندێک جار گرێیەکان خاوێنن و مەترسیدار نین، وە هەندێک جاریش دەکرێت گرێکان گرێی شێرپەنجەیی بن و مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست بکەن، گەر بێتوو چارەسەر وەرنەگرێت.
لێرەدا ئاماژە بەچەند نیشانەیەک دەکەین کە بە گشتی لە کاتی بوونی گرێ لە مێشکدا هەستیان پێدەکرێت، لەوانەش:
1. سەرئێشەی تووند، کە ڕەنگە لەکاتی کار و چالاکیدا زیاتر ببێت و هەندێکجار لە بەیانیانیشدا.
2. گرژبوون یاخوود ڕەقبوونی کاتی لە بەشێک لە ماسولکەکانی لەشدا.
3. لەدەستدانی کۆنترۆڵی هەندێک لە ماسوولکە کان و بەشەکانی جەستە، وەک لە دەستدانی کۆنترۆڵکردنی ماسولکەکانی میزڵدان، بە شێوەی کاتی و کورتخایان.
4. کورت بوونی هەناسە و گۆڕانی ڕەنگی پێست بۆ ماوەی چەند چرکەیەک.
5. دروستبوونی گۆڕانکاری لە هەستەکاندا، وەک هەستی بیستن، بینین، بۆنکردن.
6. تووشبوون بە هێڵنجدان و ڕشانەوە.
7. هەستکردن بە ماندوویی و لاوازی.
8. توشبوون بە لاوازبوون یاخود تێکچوونی یادگە و بیرەوەری.
9. دووچاربوون بە کێشەکانی نووستن، وەک کەمخەوی و خەوزڕان.
10. تووشبوون بە هەستی گێژبوون و خەواڵوویی.
لە کاتی هەستکردن بە هەبوونی ئەم نیشانا نەدا پێوویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بۆ دڵنیا بوونەوەی زیاتر و وەرگرتنی ڕێنمای و چارەسەری پێویست.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |