ZNA - هەولێر
هاووڵاتییەکی ئیرلەندی بە رەگەزنامەی فەرەنساوە لە لایەن دەسەلاتی دادوەریی ئێرانەوە سزای شەش ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.
بێرنارد فیلین کە تەمەنی 64 ساڵە، ڕاوێژکاری گەشتیارییە و لە پاش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی پێنج مانگی ڕابردوو لە ئێران سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە و لە شاری مەشهەد دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە ئەورووپییە بە تۆمەتی کۆکردنەوە و گواستنەوەی زانیاریی بۆ حکوومەتەکانی دژبەری ئێران و سیخوڕیکردن بۆ ئەو وڵاتانە دادگایی کراوە و سزای شەش ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ براوەتەوە.
پۆلیسی ئێران کە یەکەمجار ئەم هاوولاتییەی دەستبەسەر کردووە دەڵێ لە کاتی وێنەگرتن لە خۆپێشاندانەکان و لە هێزەکانی پۆلیس دەستبەسەریان کردووە.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |