ZNA - هەولێر
لە ڕۆژی جیهانیی ژندا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج کەس دەستبەسەر کران.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژن لە چەندین شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندان بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا پێنج کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و دووکەسیش لە کرماشان و تاران دەستبەسەر کران.
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە وریا کەریمی، کەماڵ فەکوورییان، جەبار پاکزاد، موختار ئەسەدی و عابید ئەحمەدی کە هەر پێنجیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان سنەن، ڕۆژی سێشەممە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
لەو پێنج کەسە، کەماڵ فەکووری و موختار ئەسەدی پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و زیندانی کراون.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |