ZNA-هەولێر
خەڵاتی نێودەوڵەتیی ژنانی ئازا بۆ ساڵی 2023 بە ئامادەبوونی خانمی یەکەمی ئەمریکا پێشکەشی ژنانی ئێران کرا.
لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە ئامادە بوونی جیل بایدن، خانمی یەکەمی ئەمریکا و ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو، خەڵاتی مادلین ئۆڵبرایت بۆ ژنانی ئازا درایە ژنان و کچانی ناڕازی لە ئێران.
لەم ڕێوڕەسمەدا کە بۆ یەکەمجار لە کۆشکی سپی بەڕێوە چوو، ئانتۆنی بلینکێن لەم ڕیوڕەسمەدا گوتی، سەرۆک بایدن، بەرابەریی ڕەگەزی و مافەکانی ژنانی لە ئەولەوییەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا داناوە. جەختیشی کردەوە کە بەرگری لە مافی ژنان و کچان، دەگەڕێتەوە بۆ بەها دێموکراتیکەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەماییەکان لە ئەمریکا.
خەڵاتی نێودەوڵەتیی ژنانی ئازا لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا پێشکەشی 180 ژن کراوە و ئەمساڵیش 11 ژن ئەم خەڵاتەیان پێ دەدرێ.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |