لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.3.9، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا بە گوژمەى (620 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا، بەردى بناغەى دروستکردنى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى دوو شاقام و شەقامێکى 20 مەترى لە گەڕەکى هەرێم و دروستکردنى پردێکى چوار چاوە کە هەردوو گەڕەکى برایەتى و گەڕەکى ژینى ناحییەى دارەتووبەیەک دەبەستێتەوە دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێ و ماوهى تهواوكردنى پڕۆژهكهش (210) ڕۆژه.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەسعود، کاڕەش، جێگرى پارێزگار و سەرتیپ خالید، بەرێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکتن و بەرێوەبەرى شارەوانى دارەتوو و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر لەبارەى دروستکردنى پڕۆژەکە ڕایگەیاند: "ئەم پرۆژەیە جگه لهوهى کاریگەرى دەبێت لە سەر کەمکردنەوەى لافاو، ئاسانکاریش دەبێت بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان، هیوادارین بە گوێرەى ئەو پلانەى کە دارێژراوە، لە لایەن کۆمپانیاى جێبەجێکارەوە پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا بەکۆتا بێت".
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |