ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.3.9، بە ئامادەبووی ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و لقمان سعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و بەڕێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکان، قوتابخانەى ئەتا بەگى بنەڕەتى تورکمانى کچان، بەبۆنەى یادەکانى ئازار و نەورۆز فیستیڤاڵێکی هونەری و فۆلکلۆری رێکخست.
لە فیستیڤاڵەکەدا دواى پیشکەش کردنى چەند چالاکیەکى جۆراو جۆرى هونەرى و فۆلکلۆری لەلایەن قوتابیان و مامۆستایانى قوتابختنەکە، پارێزگارى هەولێر دەست خۆشى لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان خواست.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |