ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2023.3.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی له شاندێكی قوتابیانی ئه‌ڵمانی كرد.
له دیدارەکەدا، پارێزگاری هه‌ولێر، به خێرهێنانی شاندى میوانى كرد و كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مێژووی هه‌ولێر باسکرد و ئاماژەى بەوەدا كه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیەمى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستکراوە به ئەنجامدانى چەندین پرۆژه‌ی ستراتیژیی و خزمەتگوزاریى نوێ له هه‌ولێری پایته‌خت.
پاشان، تیشکى خستەسەر به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانی فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز کە ساڵانە بەبۆنەى ڕاپەرین و یاده‌كانی ئادار و نەورۆز لە هەولێرى پایتەخت ئەنجامدەدرێت و تێیدا چه‌ندین چالاكی ڕۆشنبیری و كه‌لتووری و هونەرى جۆراو جۆر ئەنجامدىدرێت، هیواشی خواست قوتابیان سوود له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان لە هەولێری پایتەخت ببینن و سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێر و شوێنه گرنگ و سه‌رنج راكێشه‌كانی شار بكه‌ن.
له تەوەریکى تر‌ى دیدارەکەدا، قوتابیان لە بارەى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئەرک و کارەکانى پارێزگاى هەولێر چه‌ند پرسیارێکیان ئاراستەى پارێزگارى هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێز پارێزگار وەڵامى پرسیارەکانیان درایەوە، لە کۆتایشدا سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان کرد بۆ ئەو دیدارە و گرنگیدان پێیان و پیشوازیکردنەیان.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |