English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەردەڕەش... هاووڵاتیەک دوای دەرزیلێدان گیان لەدەست ده‌دات
2023-03-09 [04:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ هاووڵاتییەک لە قەزای بەردەڕەش دوای ئەوەی تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت، دەچێتە یەکێک لە نۆرینگەکانی قەزاکە و دەرزییەکی لێدەدرێت، دوای دەرزیلێدان تەندروستی تێکدەچێت و گیان لەدەست دەدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئیسماعیل محەمەد ئەمین)ـەو تەمەنی 64 ساڵە.

نەشوان بەرزنجی، گوتەبێژی تەندروستی بەردەرەش لەوبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، کە ئەم حاڵەتە لەنێو نۆرینگەیێکی دەرەوەی نەخۆشخانە حکومیەکاندا درووستبووە، گوتیشی "هێشتا دیارنیە کە هۆکاری سەرەکی مردنی دەرزیە یان شتێکی دیکەیە و ئەم حاڵەتە لە دوای بڕیاری پزیشکی دادی دهوک یەکلادەبێتەوە.

عەمید سەعید ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە دەرزی لەو هاونیشتمانیە داوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش، ئەو هاونیشتمانییەی کە مردووە دەرزییەکی لە جۆری "ئەمۆکسیلین" لەگەڵ خۆی بردووە و چووەتە نۆرینگەکە و لای پەرستارێک و داوای کردووە ئەو دەرزییەی بۆ لێ بدەن، دواتر بەوهۆیەوە تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.

دوای گیانلەدەستدانی ئەو هاونشتیمانیە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک و دواتر دەگەرێندرێتەوە بەردەرەش و لە گوندی (خرابەواشە) بەخاک دەسپێردرێت.

 





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad