English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران زیاتر كرد، سزای نوێی سه‌پاند
2023-03-09 [05:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی چوارشەممە ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر بەرپرسان و کۆمپانیاکانی ئێراندا سەپاند، ئەوەش بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە، بەمەش واشنتن فشارەکانی سەر تارانی زیاتر کرد بەهۆی سەرکوتکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دژی خۆپیشاندانەکان.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی سزای بەسەر دوو بەرپرسی باڵای زیندانەکانی ئێراندا سەپاندووە کە تۆمەتبارن بە تۆمەتی بەرپرسیارێتییان لە پێشلکردنی مەترسیداری مافەکانی ژنان و کچان.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی واشنتن سزای بەسەر فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران و بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران و بەرپرسێکی دیکەدا سەپاندووە کە دەستی هەبووە لە هەوڵەکانی حکومەتدا بۆ داخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت. هەروەها کۆمپانیا و سەرۆکەکانیشیان کراونەتە ئامانج کە یارمەتی پۆلیسیان داوە سەرکوتکارییەکانیان زیاتر بکەن.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە دژی مەرگی ژینا ئەمینی کە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا گیانی لە دەستدا، ئەمە دەیەمین جارە ئەمەریکا ئەو جۆرە سزایانە دەسەپێنێت بەسەر ئێراندا.

جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر و دارایی هەواڵگری ئەمەریکا بڕایان نیڵسن وتی " ئەمەریکا شان بە شانی هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان، لە پاڵ ژنانی ئێراندا دەوەستێت، کە داوای ئازادی بنچینەیی دەکەن بە ڕووی ڕژێمێکی دڕندەدا کە وەکو چینی دووەمی دانیشتوان مامەڵە لەگەڵ ژناندا دەکات، ئەوەش بۆ سەرکوتکردنی دەنگەکانیان لە ڕێی هەر ئامڕازێکەوە بێت."

وتیشی " بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی ڕژێمەکە، کە بەردەوامی دەدات بە توندوتیژی و سوکایەتیکردن دژی دانیشتوانەکەی خۆی، بە تایبەتی ژنان و کچان."

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا وتی سزاکان بە هەماهەنگی بوون لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا و ئوستڕاڵیادا، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە.

سزاکانی ئەمەریکا سەرمایە و موڵکی سەرجەم بە ئامانجکراوەکان لە ئەمەریکا سڕ دەکەن و بە گشتی لەسەر سەرجەم ئەمەریکییەکانی قەدەغە دەکەن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

 

voa





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad