English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بكوژانی پیشەوەرەكەی ناوچەی پیشەسازی دەستگیركران
2023-03-09 [05:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هاووڵاتییەك كە پیشەی كورەوان بوو بەناوی (نەوزاد ئەحمەد محەمەد) دانیشتووی گەڕەكی ئازادی قەزای كەلار بەفیشەك كوژرا.

دەست بەجێ  بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی كەلاری ڕاسپارد بۆ بەدوادا چوون و دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕوداوەكە.

دواتر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی كەلار لیژنەیەكی پێكهێنا لەبەشی پۆلیسی كەلارو بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و چەند ئەفسەرێكی شارەزا .

دوای كەمتر 24 كاتژمێر دوای تاوانەكە توانیان تۆمەتباران دەستگیر بكەن كە لەدوو تۆمەتبار پێكهاتوون و لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا دانیشتووی قەزای كەلارن بەناوەكانی ( ا  -ع - ه ) لەدایكبووی 2003  و تۆمەتباری دووەم  ( ع - پ - ع ) لەدایكبووی 2005

لەئێستاشدا دانیان بەتاوانەكەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) بەندكراون .





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad