هەولێر ZNA ئەمڕۆ هاووڵاتییەک لە قەزای بەردەڕەش دوای ئەوەی تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت، دەچێتە یەکێک لە نۆرینگەکانی قەزاکە و دەرزییەکیلێدەدرێت، دوای دەرزیلێدان تەندروستی تێکدەچێت و گیان لەدەست دەدات.
ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئیسماعیل محەمەد ئەمین)ـەو تەمەنی 64 ساڵە.
نەشوان بەرزنجی، گوتەبێژی تەندروستی بەردەرەش لەوبارەیەوە رایگەیاند، کە ئەم حاڵەتە لەنێو نۆرینگەیێکی دەرەوەی نەخۆشخانەحکومیەکاندا درووستبووە، گوتیشی "هێشتا دیارنیە کە هۆکاری سەرەکی مردنی دەرزیە یان شتێکی دیکەیە و ئەم حاڵەتە لە دوای بڕیاریپزیشکی دادی دهوک یەکلادەبێتەوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش، ئەو هاونیشتمانییەی کە مردووە دەرزییەکی لە جۆری "ئەمۆکسیلین" لەگەڵ خۆی بردووە و چووەتەنۆرینگەکە و لای پەرستارێک و داوای کردووە ئەو دەرزییەی بۆ لێ بدەن، دواتر بەوهۆیەوە تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.
دوای گیان لەدەستدانی ئەو هاونشتیمانیە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک و دواتر دەگەرێندرێتەوە بەردەرەش و لە گوندی(خرابەواشە) بەخاک دەسپێردرێت.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |