ZNA - هەولێر لە یاریەکانی چوونی قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە میوانداری ئارسناڵی ئینگلیزی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 22 توانی لە ڕێگەی ولیام سالیباوە تۆمارکرد، بەڵام لیشبۆنە ئەنجامەکەی لە خولەکی 34 لە ڕێگەی یاریزان ئیناسیۆ یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لەخولەکی 55 فێرناندێز گۆڵی دووەمی لیشبۆنەی تۆمارکرد،
بەڵام ئارسناڵ هیوای لەدەستنەدا و لەخولەکی 62 مۆریتا بەهەڵە گۆڵی دووەمی لە خۆیان تۆمارکرد.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 16ی ئەم مانگە لە یاریگای ئیمارات هەردوو یانە بەیەکتر بگەنەوە.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |