ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی چوونی یۆرۆلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری ڕیاڵ بێتیسی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 6 مارکۆس راشفۆرد گۆڵێکی بۆ مانچستەر تۆمارکرد،
دوای ئەوە ئایۆز پێرێز لە خولەکی 32 وەڵامی گۆڵەکەی دایەوەو ئەنجامەکەی بۆ بێتیس یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم مانچستەر باشتر بینرا و توانی سێ گۆڵی تر لەڕێگەی هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ، فێرناندێز و ویگۆست لە خولەکی 52، 58 و 82 تۆماربکات.
بەم شێوەیە، مانچستەر یونایتد سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و هەنگاوێکی باشی بڕی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 16ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |