ZNA : هەولێر زۆرجار هەست دەکەیت بە بەردەوامی ژێر پێیەکانت گەرم بووەو ئازاریشی لەگەڵدایە، پسپۆڕانیش هۆکارەکەی بۆ چەند گرفتێکی تەندروستی دەگێڕنەوە.
زانیارییە تەندروستییەکان دەریدەخەن، ئەگەر ژێر پێیەکان گەرم بوون و هەروەها ئازاریشی لەگەڵدا بوو ئەوا ئەم نەخۆشیانەت هەیە وەک:-
- كەمی ڤیتامین B١٢ و B٦ و ترشی فۆلەیت.
- نەخۆشی شەکرە و بۆماوەیی.
- كەمی ئاستی هۆرمۆنی سایرۆید كە پەیوەندی بە غودەوە هەیە.
- هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن و دەمارەکان.
- نەخۆشی ئیریسرۆمیلالگیا: كە حاڵەتێكی هەوكردنە تووشی لەپی دەست و بنی پێ دەبێت و پێستەكە گەرم دەبێت، سوور دەبێتەوەو دەخورێت.
- ژەهراوی بوون بە كانزا قورسەكان وەك قوڕقوشم، جیوەو زەڕنیخ.
- گرفت لە گورچیلەدا و زۆرخواردنەوەی ماددە کحولییەکان.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |