ZNA : هەولێر گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە، ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت بەشێوەیەکی بەرچاو، کاریگەری هەیە لەسەر باشترکردنی تەندروستی دڵ.
ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکدا باس لەوەدەکات، گوێز یەکێکە لە خۆراکە زۆر باشەکان بۆ پێست و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی و ڤیتامینەکان کە کاریگەری گرنگیان دەبێت لەسەر جوانی و درەوشانەوەی پێست.
هەروەها باسی لە دیارترین سوودەکانی خواردنی نیو کوپ گوێز کردووە بەشێوەی رۆژانە بۆ تەندروستی و گەشانەوەی پێست کە ئەمانەن:
١. کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر دواخستنی نیشەنەکانی پیری بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامینB.
٢. پێست بەشێداری دەهێڵێتەوە و ڕێگرە لە وشکبوونەوەی بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕێژەی ئۆمێگا سێ.
٣. ڕێگرە لە کۆبوونەوەی چەوری و دروستبوونی زیپکە لەسەر روخسار بەهۆی ئەوەی دژی هەوکردنەکان دەوەستێتەوە.
٤. کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ڕەشی ژێرچاو بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین E.
٥. پێست گەشاوە و درەوشاوەتر دەکات، بەهۆی دەوڵەمەندی بە بەکتریا سوودبەخشەکان.
٦. چەورییە سوودبەخشەکانی تێدایە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر باشکردنی پێستی سەری مرۆڤ.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |