English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر راسپاردەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئامادەکاری بۆ چاککردنەوەی پردی (گۆڵێ) دەستیپێکرد
2023-03-10 [06:27 AM]

ZNA_ هەولێر


 
 
ئەمڕۆ هەینی (2023/3/10)، لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی رێگاوبان و چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی سەردانی پردی (گۆڵێ)یان کرد لە پێنجوێن بۆ چاککردنەوەی پردەکە، ئەوەش دوای رۆژێک لە داڕوخانی بەهۆی لافاوەوە. 
 
هەر ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی، پشکنین و ئامادەکاری دەستیپێکرد بۆ چاککردنەوەی پردەکە. 
 
هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن تیمەکانی راسپاردوە هەرچی زوە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بەمەبەستی چاککردنەوەی پردەکەو ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی هاوڵاتیان، بەتایبەت کە ئەو پردە هاتوچۆی زیاتر لە دە گوندی لەسەرەو لەئێستادا رێگای لاوەکی بەکاردەهێنن. 
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردو، بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبونی لافاوەوە پردی (گۆڵێ) لە قەزای پێنجوێن زیانی بەرکەوت و بەشێکی داڕوخا.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad