ZNA_ هەولێر
بەبەشداری نوێنەرانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ،پ.ی. د.دیار جەباری ڕاوێژکاری وەزارەت، عەباس زێباری یاریدەرەی بەڕێوەبەری گشتی، لە ڕۆژانی ٧ تاوەکو ٩ ئادار ٢٠٢٣، لە ئیماراتی عەرەبی و بەبەشداری توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆڕانی بوارەکە کۆنگرەی پەرەپێدانی بەڕێوەبردن بەڕێوەچوو لەچالاکیەزانستیەکەدا چەندین توێژینەوەی جیاواز لەسەر ناوەرۆکی کۆنگرەکەو بەڕێوەبەبردن و ھونەری بەڕێوەبردنی سەردەمی خرانە ڕوو، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوێژینەوەیەک لەژێر ناوی ( بەڕێوەبردن لە کاتی قەیرانەکان بۆ گەشتیاری ئایینی )بەشدارپوون توێژینەوەکە لەلایەن د. دیار جەباری ئەنجامدرابوو، تیایدا توێژەر بەھەنگاوی زانستی و واقعی و ئیدارەدانی تۆکمەی خستبووە ڕوو ئەویش بە پەیڕەو کردنی چەند ھەنگاوێکی مودێرن و بەپشت بەستن بە نوێترین ڕێگاکانی بەڕێوەبردن و ئەزمونکراوی جیھان، توێژینەوەکە چەند ڕاسپاردەیەکی زانستی خستبووە ڕوو بەئامانجی سوود چارەسەر جێگەی ئاماژەیە توێژینەوەی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بووە جێگەی سەرنجراکێشانی بەشداران بۆئەمەش سوپاسی پێزانینی تایبەت پێشکەش بەستافی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرا .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad