English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
2023-03-11 [08:18 AM]

ZNA-هەولێر


 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 53 ساڵەی رێککەوتننامەی 11ی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه‌‌ سه‌خت و ئاڵۆزه‌ ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييانه‌‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ و گرنگترين به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رميى دانپێدانراوه كه‌ به‌شێك له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند.

لە پەیامی سەرۆکی هەرێم هاتووە: "رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، چاره‌سه‌رێكى نموونه‌يى بوو كه‌ ده‌يتوانى عێراق و گه‌له‌كه‌ى به‌ ته‌واوى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى گه‌شتر ببات و بيكاته‌ يه‌كێك له‌ وڵاتانى پێشكه‌وتووى ناوچه‌كه‌ و جيهان".

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

ئه‌مڕۆ له‌ يادى په‌نجا و سێهه‌مين ساڵه‌يدا، به‌ شكۆوه‌ ڕێككه‌وتنامه‌ى 11ى ئازارى 1970ى شۆڕشى ئه‌يلوول به‌ ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، به ‌بير ده‌هێنينه‌وه‌. سڵاو و دروود بۆ گيانى هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه‌ ده‌نێرين كه‌ به‌شدارييان له‌ شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوودا كرد.

رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه‌‌ سه‌خت و ئاڵۆزه‌ ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييانه‌‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ و گرنگترين به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رميى دانپێدانراوه كه‌ به‌شێك له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند و ڕه‌وايه‌تيى دۆزه‌كه‌ى به‌ جيهان گه‌ياند. بووه‌ بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان هه‌ر له‌ ڕاپه‌رينه‌وه‌ تا دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فيدراڵى.

رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، چاره‌سه‌رێكى نموونه‌يى بوو كه‌ ده‌يتوانى عێراق و گه‌له‌كه‌ى به‌ ته‌واوى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى گه‌شتر ببات و بيكاته‌ يه‌كێك له‌ وڵاتانى پێشكه‌وتووى ناوچه‌كه‌ و جيهان. به‌ڵام په‌شيمانبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى لۆژيكى هێز له‌ جياتى هێزى لۆژيك، له‌ شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى و دواكه‌وتن و به‌فيڕۆدانى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌كانى وڵات زياتر، هيچى ديكه‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. تا ئێستاش عێراق هه‌ر باجى ئه‌و هه‌ڵه‌يه‌ ده‌دات.

له‌م ياده‌دا داوا له‌ هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ عێراقى و كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م كه‌ په‌ند و وانه‌ له‌و مێژووه‌ وه‌رگرن و هه‌موومان سوود له‌ هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو ببينين. ده‌وڵه‌مه‌ندى و توانا ماددى و مرۆيييه‌كانى عێراق بۆ پێشخستنى وڵات و خۆشگوزه‌رانيى هاووڵاتييان بقۆزينه‌وه‌. پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و سيستمى فيدراڵى و سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزين. هه‌موومان به‌ يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كڕيز و ته‌با، پێكه‌وه‌ بۆ بنياتنانى وڵاتێكى ئاوه‌دان، خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر كار بكه‌ين.

شكۆدار بێت يادى ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970.

سڵاو له‌ گيانى شه‌هيدان.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

11ى ئازارى 2023





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad