English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: زیاتر لە 20 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمى كوردستان دادەخرێت
2023-03-11 [08:20 AM]

هەولێر - ZNA


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکری کرد، لە ماوەیەکی کەمدا 25 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمى كوردستان دادەخرێت و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.

کەریم نوری یاریدەدەری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی کەمپەکان لە سەرتاسەری عێراقدا.

ئەو گوتیشی، وەزارەتەکەیان لەگەڵ هەرێم لە پەیوەندیدایە بە ئامانجی داخستنی 25 کەمپ لە پارێزگاکانی هەرێم.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان کراوە کە بریتییە لە خەرجكردنی دارایی و بابەتی لۆجستی و بارودۆخی ئەمنی ناوچەکان.
نوری ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا وەزارەت دەستیكردووە بە خەرجكردنی دارایی بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ و لەئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی نۆیەمی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، هەروەها وەزارەت بە چەند پێوەرێك ئەو پارە خەرج دەكات.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad