هەولێر - ZNA
سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا تیکتۆک لە بەرپرسانی فیدراڵی و بەکارهێنانی لەسەر مۆبایلی کار قەدەغە دەکات.
رۆژی هەینی، 10-3- 2023، ئەلێکساندەر دێ کروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا رایگەیاند، "نابێت سادە بین، تیکتۆک بازرگانییەکی چینییە کە ئێستا ناچارکراوە لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی چینی کاربکات و ئەوەش راستییە".
ژمارەیەک حکومەتی وڵاتان لە ئەوروپا هەر خۆی بەکارهێنانی تیکتۆکیان بۆ فەرمانبەرانی حکومەت سنووردارکردووە، هۆکارەکەش بۆ مەترسییی دزەپێکردنی زانیاریی هەستیار لەلایەن ئەپلیکەیشنە چینییەکە دەگەڕێننەوە.
هاوکات، دامەزراوەکانی حکومەت لە یەکێتیی ئەوروپا لەم هەفتانەدا بە ستافەکانیان گوتووە بۆ ئەوەی ئەپلیکەیشتنەکە لەو موبایل و لاپتۆپانە بسڕنەوە کە بۆ کارکردن بەکاریان دێنن.
لای خۆیەوە، رۆژی هەینی، گوتەبێژێکی تیکتۆک گوتی: "بەم قەدەغەکردنە بێهویوا بووین، کە لەسەر بنەمای زانیاریی هەڵە لەبارەی کۆمپانیاکەمان رەگی گرتووە".
تیکتۆک گوتیشی کە پلاتفۆرمەکە "کۆمپانیایەکی چینی نییە. کۆمپانیاکەمان لە دەرەوەی چینیش کاردەکات و زۆرینەکەی لەلایەن وەبەرهێنەرە دەرەکییە جیهانییەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێت." گوتیشی کە داتای بەکارهێنەرەکانی لە دەرەوەی چین زەخیرە کراون.
ئەم هەنگاوەی بەلجیکا، سەرەتا بۆ ماوەی شەش مانگ پەیڕەو دەکرێت، لەدوای هەڵسەنگاندنێک لەبارەی مەترسیی سیخوڕیکردن لەنێو ئاژانسە هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەدا دێت.
تیکتۆک، کە ئەپلیکەیشنێکی بەرهەمهێندراوی کۆمپانیای بایت دانسی چینییە.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |