English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێش كۆتاییهاتنی ،دۆخی لەناکاوی نیشتمانیی، بایدن بڕیاری درێژکردنەوەی دەرکرد
2023-03-11 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بڕیاری درێژکردنەوەی "دۆخی لەناکاوی نیشتمانیی" تایبەی بە ئێرانی دەرکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، بایدن فەرمانێکی ئاراستەی کۆنگرێس کردووە بۆ درێژکردنەوەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی "دۆخی لەناکاوی نیشتمانیی" کە لە ساڵی ۱۹۹٥ دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی، سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئەمریکا، راگەیەندرابوو.

جۆ بایدن رایگەیاندووە کە "بەهۆی چالاکییە مووشەکییەکانی و بەردەوامیدانی بە بەرهەمهێنانی چەک، هێرشەکانی بۆسەر ناوچەکە، پشتیوانیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و چالاکییە زیانبەخشەکانی سوپای پاسداران و هاوپەیمانەکانی، هەڕەشە نائاساییەکانی ئێران بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی، سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئەمریکا، بەردەوامن".

بەمهۆیانەشەوە سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە "دۆخی لەناکاوی نیشتمانیی" تایبەت بە ئێران درێژ بکرێتەوە کە ماوەی ئاسایی خۆی لە ۱٥ی ئاداری ۲۰۲۳دا کۆتایی دێت.

 

AA





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad