English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەرزش وەك هۆكارێك بۆ چارەی شێرپەنجە
2023-03-11 [10:21 AM]

ZNA : هەولێر


شێرپەنجە ئەو نەخۆشییە كوشندەیە كە لەگەڵ پێشەكەوتنی ژیانی مرۆڤایەتی پەیدابووەو تەشەنەی كردووە، چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیە بەئەستەمترین نەخۆشییە درێژخایەنەكانە كە بەرۆكی ژیانی مرۆڤایەتی گرتووە.

لەگەڵ پێشكەوتنی بواری پزیشكی دەركەوتووە، ئەم نەخۆشییە چەندین جۆری هەیە وەكو شێرپەنجە لە (خوێن، ماسولكە، ئێسك)، زانایانی بواری تەندروستی لەگەڵ پشتبەستن بە داودەرمانەكانی تایبەت بەم نەخۆشییە وەرزشكردنیان بە باشترین و بە سوودترین ڕێگەچارە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم نەخۆشییە داناوە، لە كوردستانیش بەهۆی تێگەیشتن لەگرنگی وەرزشكردن لەم چەند ساڵەی دواییدا خواست لەسەر یاری لەش جوانی زۆر بووە، هاونیشتیمانیان زۆرێكیان وەكو حەزو خولیا وە بەشێكی تریشیان وەكو پاراستنی بەرگری لەش ڕوو لە هۆڵەكانی لەش جوانی دەكەن.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەری لەشجوانی (ڕێكان عەبدولڵا) سەبارەت بە گرنگی وەرزش بۆ چارەسەرییە نەخۆشییەكان لە ڕێگەی ڕاهێنانی وەرزشی وتی، وەرزشكردن بە یەكێك لە ئامرازەكانی پاراستنی لەشی مرۆڤ دادەنرێت كە پێویستە ڕۆژانە یەك كاتژمێر تەرخان بكەین، جگە لەمە پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئەو نەخۆشانە ڕەوانەی هۆڵەكانی لەشجوانی دەكەن بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشییەكان، بەم دواییانە یەكێك لەم حاڵەتانەی سەردانی بەشی ئافرەتانی سەنتەرەكەمانی كرد كە ژنێكی تەمەن (47) ساڵ بوو بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو ئومێدی چاكبوونەوەی لەڕووی پزیشكییەوە كەم بوو، بەڵام بەهۆی دەستكردن بەیاری و چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی لە سەنتەرەكەمان لەلایەن ڕاهێنەری بەشی ئافرەتان، ئەوا توانی زاڵ بێت بەسەر نەخۆشییەكە دوای بەردەوامی چەندین مانگ دووبارە پشكنین كردنەوە بووە جێگەی سەرسامی دكتۆر كە پشكنینەكان بە نۆڕماڵی دەركەوتن.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad