هەولێر : ZNA لێکۆڵینەوەیەکی نوێی یۆنانی ئاماژەی بەوەکردوە، خواردنی (1 بۆ 3) هێلکە لەهەفتەیەکدا ئەگەری توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵو خوێنبەرەکان بۆ زیاتر لەنیوە کەمدەکاتەوە.
لێکۆڵینەوەکە باس لەوەدەکات، ڕەنگە هێلکە ببێتە هۆکارێکی پێشگریی لەمەترسییەکانی سەر دڵ ئەگەر بەڕێژەیەکی کەم بخورێت، ئەم ئەنجامەش ئەو مشتومڕە بەهێزتر دەکات کە ماوەیەکە لەسەر کاریگەری هێلکە لەسەر تەندروستیی هەیە
. لێکۆڵینەوەکە بەسەرپەرشتی د.ئەنجێلا زیڤکۆڤیچ سەرۆکی تاقیگەی زیڤکۆڤیچ لەزانکۆی کالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە، تێیدا ڕای 3042 کەسی ناوچەی ئەسینای، کە تێکڕای
تەمەنیان 45 ساڵ بوە، سەبارەت بەخوی خواردنی هێلکەیان لەماوەی 10 ساڵدا وەرگرتوە
. ڕەخنەی ئەوە لەلێکۆڵینەوەکە دەگیرێت کە بەراوردی کردوە لەنێوان خوەکانی بەکاربردنی هێلکە لەبەرامبەر بەکاربردنی بەرهەمە گۆشتییەکانی وەک لولە قیمە، بەڵام بەراوردی نەکردوە لەنێوان کاریگەرییەکانی هێلکەو سیستەمێکی خۆراکیی گیایی، هەروەک پشتی بەزانیاریی پێدانی کەسی بەستوە لەسەر خوە خۆراکییەکان، کە ئەوەش بەگشتیی زۆر ورد نییە
. لێکۆڵینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی نێوان 4 بۆ 7 هێلکە لەهەفتەیەکدا کەمتر مەترسیدارە بۆ تەندروستیی دڵ بەبەراورد بەخواردنی گۆشتی پرۆسێس کراو، هەروەها خواردنی تەنها (1 بۆ 3) هێلکە لەهەفتەیەکدا کاریگەریی سودبەخشی هەیە لەسەر دڵ.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |