ZNA : هەولێر بهگوێرهی ئهوهی ئاژانسی ههواڵی "نۆڤۆستی" ڕوسیی، د.گەنەل ئۆنێر سایار پسپۆڕی بواری خۆراكیی توركی ئاشكرایكرد، كهمی ڤیتامین B6 لهلهشدا دهبێته هۆی سڕبوونی دهستو قاچهكان
. سایار دەڵێت:"کەمی ڤیتامین B6 لەلەشدا دەبێتە هۆی كەمخوێنی بەهۆی كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی خڕۆكە سورەكان؛ لەوکاتەشدا کەسەکە هەست بەماندووبوونو بێهێزیی دەکات، هەروەها پەڵە لەسەر پێست دەردەکەوێتو لێوەکانی تووشی قڵیشان وشکبوونەوە دەبێت، هەروەک سیستەمی بەرگریی جەستە لاواز دەبێتو بەهۆیەوە ئەگەری توشبوون بەنەخۆشییە گوازراوەکان زیاتر دەبێتو دواجار هەست بەسڕبونی دەستو قاچو پەنجەکان دەکات".
پزیشکە تورکەکە باسی لەوەکردووە، کەمی ئەم ڤیتامینە لەمنداڵاندا دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێو گۆڕانی باری دەرونیی، لەکاتێکدا ژنانی دووگیان لەبەیانیاندا هەستى دڵتێکەڵهاتنو کێشەی هۆشەکیی دەکەن، وەک سەرلەگێژەوەهاتنو کەمی تەرکیزکردنو لەبیرچوونەوە
. بەوتەی سایار، ڤیتامین B6 لەهێلکەو پاقلەمەنییەکانو سۆیاو چەرەساتەکانو دانەوێڵەی پڕۆسێسکراودا هەیە، ئەم ڤیتامینە بۆ حاڵەتەکانی ڕەبۆ، نەخۆشییەکانی دڵو لوولەکانی خوێن، نەخۆشیی شەکرە، فێگرتنو خەمۆکی، فشەڵی ئێسک، دڵتێکەڵهاتنی کاتی دووگیانی بەسودە.
بەڵام هۆشداریشیداوە لەوەی ئەم ڤیتامینە زۆر بۆ ڕوناکییو گەرمیی هەستیارەو لەژێر کاریگەرییەکانی تیشکی سەروو بنەوشەییو پڕۆسیسکردنی گەرمیدا تایبەتمەندییەکانی لەدەستدەدات.
دەشڵێت:"بەکتریای ڕیخۆڵەی مرۆڤو ئاژەڵەکان ئەم ڤیتامینە بەرهەمدەهێنن، بەڵام کەسەکە ناتوانێت سودی لێ ببینێتو بەکاریبهێنێت".
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |