English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پێنج خاڵ رێككه‌وتن
2023-03-11 [03:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و پارتی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و و پرسی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن تاووتوێ كرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شێكی زۆری هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تێیدا به‌شدارن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لێكتێگه‌یشتنی باش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌یه‌.

 پێشبینی ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ببرێته‌ ناو په‌رله‌مانی كوردستان و له‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك دیاری بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌كه‌م، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، دووه‌م، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن.

 دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌باته‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێت، دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

لا يتوفر وصف.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad