English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شه‌پۆڵێكی باران بارین روو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
2023-03-11 [03:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئێوارەکەی بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. گوتیشی: "سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە و خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 کلیۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا".

 

لای خۆیه‌وه‌ محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ده‌ڵێت: "لە رۆژی چوارشەممەوه شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی سەرانسەری دەگرێتەوه بە دوو قۆناخ. قۆناخی یەکەم چوارشەممە تاوەکو هەینی بەردەوام دەبێت و قۆناخی دووەمیش نیوەڕۆی شەممە تاوەکو دووشەممەیە و ناوبەناو و بەهاری دەبێت".

 

بە گوتەی محەممەد کەمال، شەپۆلەکە لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەی زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکەن لە 26 بۆ 70 ملیمەتر باران ببارێت.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی لە باشووری کوردستان بەمشیوەیەی خوارەوە دەبێت:

 

- هەولێر؛ 23 

- سلێمانی؛ 21

- دهۆک؛ 23 

- کەرکووک؛ 25

- هەڵەبجە؛ 23

- زاخۆ؛ 23

- سۆران؛ 21

- گەرمیان؛ 26

 





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad